دەستبەسەرکرانی ڕەزا بەبرنەژاد لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی قووچان

١ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٠٧:٤٢

هەنگاو؛ سێشەممە ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

ڕەزا بەبرنەژاد، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی قووچان، لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان و برای مەهدی بەبرنژاد لە گیانبەختکردوودانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢٠ی مەی ٢٠٢٤)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری قووچان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕەزا بەبرنەژاد، لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان و ناوبراویان بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەبێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بەبرنژاد، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا، ڕەزا بەبرنژادیان لە پەیوەندی لەگەڵ کوژرانی ئیبراهیم ڕەئیسی و بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کردووە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

شایەنی باسە کە ڕەزا بەبرنژاد ساڵی ڕابردوو لە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) و لە نزیکیی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی براکەی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای قووچان سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی دەستبەسەر کرابوو.

مەهدی بەبرنژاد، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی قووچان، لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان گیانی لەدەستدا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە