بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی ئاریان تەروەند لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی مێهران

٢٤ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٤:٤٠

هەنگاو؛ شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦

دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئاریان تەروەند، گەنجی تەمەن ٢١ ساڵی کوردی خەڵکی مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام و خوشکەزای سەعید تەروەند لە گیانبەختکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥، هێشتا هیچ جۆرە زانیارییەک لەسەر چارەنووس، تۆمەتە ئاڕاستەکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاریان تەروەند ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێەکانی ئیتڵاعاتی سوپا بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی بە بەکارهێنانی توندوتیژیی  و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەرکراوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هێزانە لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئاریان تەروەنددا چاو و دەستەکانی ناوبرااویان بەستووە و دواتر بردوویانە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هێزە حکوومەتییەکان هیچ ڕوونکرنەوەیەکیان لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی پێشکەش نەکردووە. ناوبراو تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

ئاریان تەروەند خوشکەزای سەعید تەروەند؛ پەیمانکاری تەمەن ٣٣ ساڵی کۆمپانیای نەوت لە ئابادان کە ئێوارەی ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئاباداندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە حکوومەتییەکان گیانی لەدەست دا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە