ڕاپۆرتیک لەسەر دەستبەسەر کران، لێپرسینەوە و هەڕەشە لە دایە نەهیە ڕەحیمی دایکی ڕامین فاتحی لە گیانبەختکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادیی

٢٥ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٩:٠٤

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٥

دایە نەهیە ڕەحیمی دایکی ڕامین فاتحی لە بەرەبەریی ساڵوەگەڕێ دەستپێکی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادیی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە سنە دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، دایە نەهیە ڕەحیمی ٧١ ساڵە، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٥ (١٦ی سێپتەمبری ٢٠٢٥)، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کوژرانی ژیان ئەمینی بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگ کرا و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لەم ئیدارە لە ژێر لێپرسینەوەدا بوو.

لەم لێپرسینەوەیەدا هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لەم بنەماڵە کرد و پێیان وتن کە لە بەشداری کردن لە هەر بۆنە و ڕێوڕەسمێکی پەیوەندیدار بە ساڵڕۆژی گیانبەختکراوانی ژن ژیان ئازادیی خۆیان ببوێرن.

ڕادا فاتحی خوشکی ڕامین فاتحی لەم بارەوە ڕایگەیاند کە، دایکە پیرەکەی بە هۆی ئەم دەستبەسەر کرانە و لێپرسینەوەی تووشی دۆخێکی دەروونی قورس بووە.
 

ڕامین فاتحی هاووڵاتیی ٤٧ ساڵە و خەڵکی سنە، تەنیا ٩ ڕۆژ پاش دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ژێر ئەشکەنجەی قورسی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە گیانی لە دەست دا.

ڕامین فاتحی ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ لەگەڵ خوشک و براکەی، ڕادا و وریا فەتحی لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادیی لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ڕفێندرابوون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە