دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هەژار ڕەحیمی، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی مەهاباد

٩ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٨:١٨

هەنگاو؛ چوارشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

هەژار ڕەحیمی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەهاباد دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٢٥ی مەی ٢٠٢٤) ەوە، ڕەسووڵ (هەژار) ڕەحیمی، ڕۆژنامەنووس، چالاکی مەدەنی و بەڕێوەبەری پێگەی هەواڵگریی "هەواڵ" و خەڵکی مەهاباد، دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەربوونی چارەنووسی نادیارە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی هەژار ڕەحیمی بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە. ئەو هاووڵاتییە پێشینەی بانگکران و لێپرسینەوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی هەبووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو چالاکە میدیایییە، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە