ناجێگیربوونی باری تەندروستی بەندکراوێک دوای بیست و دوو ڕۆژ مانگرتن لە خواردن

٢٦ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١١:٣٠

هەنگاو ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە بە ناوی سولەیمان محەممەدپور، خەڵکی پیرانشار لە نێوان مانگرتنی درێژخایەنی خواردندا تووشی تێکچوونی جەستەیی و دەروونی بووە و پێویستی بە چاودێری پزیشکی بەپەلە هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بارودۆخی تەندروستی سولەیمان محەممەدپوور، بەندکراوی خەڵکی پیرانشار کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە ناڕوونی دۆسیەکەی لە ٢٢مین ڕۆژی مانگرتن لە خواردندایە زۆر ناجێگیرە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سولەیمان محەممەدپوور لە چوار مانگ پێشەوە بە تۆمەتی "قاچاخی چەک" دەستبەسەر کراوە و لە ماوەی ٢٢ڕۆی ڕابردوودا مانی گرتووە.

سولەیمان محەممەدپوور لە ڕۆژی هەینی ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٢٤ی مەی ٢٠٢٤)، بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر نادیاری چارەنووسی، لە بەندیخانەی نەغەدە مانی گرتووە و سەرەڕای ناجێگیربوونی باری تەندروستی هەروا لە مانگرتنەکەی بەردەوامە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە