پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٢١:٢٨

 

هەنگاو؛ دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

دوو برای خەڵکی پیرانشار بەناوەکانی شوانە خزرنژاد و براکەی سەلاح خزرنژاد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٢ جەنیوەری ٢٠٢٤)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری پیرانشار سێ هاووڵاتییان کە دوو کەس لەوان بران بەناوەکانی شوانە خزرنژاد و سەلاح خزرنژاد و ئەحەد خزرنژاد لە ماڵەکانیاندا لە گوندی گردەبن دەستبەسەرکردووە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی و بێ نیشاندانی هەرچەشنە بەڵگەیەکی دادوەری ڕوویداوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە