ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی ئیلاهە فوولادی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی خەڵخاڵ لە بەندیخانەی ئێڤین

١٩ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٠٩:٠٧

هەنگاو، شەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

ئیلاهە فوولادی، بەندکراوی سیاسی کە تا ئێستا نزیک بە شەش مانگ لە سزای سەپێندراو بەسەریدا تێپەڕاندووە و لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیراوە، دۆخی تەندرووستی مەترسیدارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیلاهە فوولادی، ٤٦سالە و خەڵکی شاری خڵخاڵ سەر بە پارێزگای ئەردەبیل، لە بەرەبەری تەواو کردنی شەشەمین مانگی سزاکەی، بە هۆی بەرزی لێدانی دڵەوە دە دۆخێکی مەترسیدار دایە و پێویستی بە مرەخەسی پزیشکی خێرا هەیە.

ئیلاهە فوولادی، دایکی دوو منداڵ ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای پێنج ساڵ بەندکردن کە بەسەریدا سەپابوو دەستەبەسەر کراو بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواسترایەوە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی "هاوکاری کردن لەگەڵ ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران" سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندابوو.

ئیلاهی فوولادی ڕۆژی ٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٩، لەگەڵ هاوژینەکەی سەتتار بابایی لە فڕۆکەخانە دەستبەسەرکران و بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواسترانەوە.

ناوبراو دواجار گەلاوێژی ساڵی داهاتوو، دوای تێپەڕکردنی نزیک بە ٧مانگ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا تەواو بوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە