گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی بۆکان لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕووداوی کار
٢٤ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٠:٠١
هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی حەسەن فەرهادنیا، بەهۆی ڕووداوی کاری و نەبوونی ئەمنییەتی کاری، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (١٢ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، حەسەن فەرهادنیا، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی بۆکان بەهۆی ڕووداوی کار لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا.
حەسەن فەرهادنیا بەهۆی سووتانی لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکەری گازی ناوماڵ، لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا.وە