جێبەجێکردنی سزای سێدارەی عەلیجان گەراوەند دوای ۱۷ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج
١٠ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ٠٩:٥١
هەنگاو؛ شەممە ۱۰ی گەلاوێژی ۲۷۲۶
سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی عەلیجان گەراوەند، خەڵکی شاری کۆیەشت دوای ۱۷ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ۸ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۳۰ی جولای ۲۰۲۶)، عەلیجان گەراوەند، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی گوندی "قیبلە" سەر بە شاری کۆیەشت لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە درا.
عەلیجان گەراوەند ۱۷ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا فەرمییەکانی ئێران یان ناوەندە پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
سەرچاوە: Hengaw