دەڕەشار؛ دەستبەسەرکردنی ماهان سەیفی تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
هەنگاو؛ هەینی ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵی کورد بە ناوی ماهان سەیفی، خەڵکی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (٢٩ی جولای ٢٠٢٦)، ماهان سەیفی، تەمەن ١٨ ساڵ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.
هەنگاو زانیویەتی کە ئەم گەنجە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوکراوە و پۆستی ناڕەزایەتیی پەیوەندیدار بە گرانی و هەڵئاوسانی ئابووری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا بڵاو کردبووەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، ئەو ناوەندەی کە دەستبەسەری کردووە، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوونەوە لە سرنوشتی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.