ئورمیە، گیانلەدەستدانی سێ کرێکار بە هۆی ڕووداوی کارەوە

٢٧ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٩:٥٧

هەنگاو، یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

دوو کرێکاری خەڵکی خۆی و کۆتۆل بە نێوەکانی عیزەدین ئەمین‌پوور و سەیاد بابالووی بە هۆی گازگرتوویەوە و سەید مەنسوور عەلەوی، کرێکاری خەڵکی ئورمیە بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە ڕۆژێکدا لە سەڵماس و ئورمیە گیانیان لە دەستدا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (١٥ی ژوئەن ٢٠٢٤)، عیزەدین ئەمین‌پوور خەڵکی شاری سەڵماس و سەیاد بابالوویی، کرێکاری خەڵکی گوندی گوگرد سەر بە شاری کۆتۆل و دانیشتووی گوندی گولان سەڵماس، لە کاتی هەڵکەندنی بیرێکی ئاو بە هۆی گازگرتوویەوە گیانیان لە دەستدا.

لە لایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کرێکارێکی دیکە بە نێو سەید مەنزوور عەلەوی، خەڵکی گوندی "خەرەگووش" سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ئورمیە، بە هۆی بەربوونەوەی بەرزکەرەوەکە گیانی لەدەست دا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە