نەغەدە؛ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ١١ کرێکاری کارگەی ئاردی "پایارد" لە کاتی بۆردومانکردنی ئەم کارگەیەدا

٢٤ ڕەشەمە ٢٧٢٥، ١٣:٢٩

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥

لانی کەم کرێکاری کارگەی ئارد و نیشاستەی "پایارد"ی نەغەدە بە ناوەکانی عەزیز عەباس‌زادە، وەحید تاڵێبی، تەوحید بایرام‌زادە، ئەمیرحوسێن حەسەن‌زادە، ئەسغەر خودایاری، حوسێن محەممەدی، عەلی ئەکبەر ئۆروج‌زادە، مەهدی قولی‌زادە، محەممەد عەلیزادە، عەلی نەجەفی و مەجید یۆڵچی لە کاتی بۆردومانکردنی ئەم کارخانەیە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی شەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥، لانی کەم ١٠ هاووڵاتی بە ناوەکانی عەزیز عەباس‌زادە، وەحید تاڵێبی، تەوحید بایرام‌زادە، ئەمیرحوسێن حەسەن‌زادە، ئەسغەر خودایاری، حوسێن محەممەدی، عەلی ئەکبەر ئۆروج‌زادە، مەهدی قولی‌زادە، محەممەد عەلیزادە و عەلی نەجەفی، کرێکارانی کارخانەی ئارد و نیشاستەی "پایارد"ی نەغەدە لە کاتی بۆردومانکردنی ئەم کارخانەیەدا گیانیان لەدەستدا.

هەروەها، ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥، مەجید یۆڵچی، یەکێکی دیکە لە کرێکارانی ئەم کارخانەیە کە لە کاتی بۆردومانی هەمان شەودا بریندار ببوو، دوای هەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، سەرەنجام گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ٢١ کرێکاری دیکەی ئەم کارخانەیە لە کاتی ئەم بۆردومانەدا بریندار بوون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە