سنە؛ ئەمجەد گەریاخیز لە چالاکانی کەمپەینی "نا بۆ سێدارە" سزای ۳۰ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

٢٢ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٢:٤٥

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۲ی جۆزەردانی ۲۷۲۵

ئەمجەد گەریاخیز، چالاکی کرێکاری کورد و خەڵکی شاری سنە و لە چالاکانی کەمپەینی "نا بۆ سێدارە"، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئەمجەد گەریاخیز، چالاکی کرێکاری تەمەن ۴۲ ساڵی خەڵکی سنە و باوکی دوو منداڵ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی وەکوو "هاندانی بازاڕییان و کاسبکاران بۆ مانگرتن" سزای شەش مانگ بەندکران و سزای دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.

نیشانەی ئەنجامی ئەو تۆمەتە لە لایەن ئەمجەد گەریاخیز ڕۆڵگێڕانی ناوبراو لە مانگرتنەکانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بەنیشانەی ناڕەزایەتی سەبارەت بە سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی نێو بردراوە.

ئەمجەد گەریاخیز لە ماوەی ۳۵ ڕۆژ دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەکییەکانی خۆی وەکوو مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دەرمان و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ۳ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (۲۲ی جەنیوەریی ۲۰۲۵)، بە بەکارھێنانی توندوتیژی و بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرابوو و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترابۆوە.

ئەو چالاکە کرێکارییە لەئاکامدا ڕۆژی سێشەممە ۷ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ (۲۵ی فێبریوەریی ۲۰۲۵) بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە