بەرزبوونەوەی ژمارەی چالاکانی کرێکاریی دەستبەسەرکراو لە سنە بۆ دوو کەس؛ دەستبەسەرکردنی ئیدریس خوداکەرەمی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە
هەنگاو؛ دووشەممە ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥
ئیدریس خوداکەرەمی، لە چالاکانی کرێکاریی کوردی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە حوکوومییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواسترایەوە. هەنگاو پێشتر هەواڵی دەستبەسەرکردنی عەبدوڵڵا خانی، یەکێکی دیکە لە چالاکانی کرێکاری و پیشەییی کوردی بڵاو کردبووەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٢٧ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، ئیدریس خوداکەرەمی، خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا.
پێشتر، هەنگاو هەواڵی دەستبەسەرکردنی عەبدوڵڵا خانی، چالاکی پیشەیی و کرێکاریی تەمەن ٦٠ ساڵی خەڵکی سنەی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و گواستنەوەی بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە بڵاو کردبووەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و دۆخی تەندروستیی ئەم دوو چالاکە کرێکارییە لە بەردەستدا نییە.