دێولان، چیاکۆ ڕەوشەنی، بلاگری کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ٢٠:٣٤

هەنگاو؛ سێشەممە ١ی خەزەڵوەری٢٧٢٤

چیاکۆ ڕۆشەنی، ڕەوشەنی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری دێولان دوای تێپەڕبوونی نزیک دوو حەوتوو بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ڕەزبەری ٢٧٢٤ (٢١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، چیاکۆ ڕەوشەنی، بلاگری ٢٥ساڵەی خەڵکی دێولان دوای ١٥ڕۆژ دەستبەسەرکران بە شێوەی کاتی تا تەواوبوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی چیاکۆ ڕەوشەنی، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ژێر ناوی (هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی کوردستان) تۆمبەتبار کراوە.

شایەنی باسە کە چیاکۆ ڕەوشەنی، پێشتریش چەند جارێک لە ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراوە و لیپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

چیاکۆ ڕۆشەنی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕەبەزی ٢٧٢٤ (٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە کاتی گەڕانەوە لە سنە بۆ دێولان، لە دەروازەی شار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە