سەقز؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردن و ئازادکردنی کاتیی ئیبراهیم کەریمپوور، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی «هەڵۆ»
هەنگاو، پێنجشەممە ٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦
ئیبراهیم کەریمپوور، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سەقز، لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی «هەڵۆ»ی ئەو شارە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و دوای چەند کاتژمێر ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ (٢٦ی مارسی ٢٠٢٦)، ئیبراهیم کەریمپوور، خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئیبراهیم کەریمپوور چەند کاتژمێر دوای دەستبەسەرکردنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە و هۆشداریی پێ دراوە کە نابێت لە سەقز بچێتە دەرەوە. هەروەها مۆبایلی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە زەوت کراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هێشتا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.