بجنۆرد؛ دەستبەسەرکرانی کەژاڵ ساڵحی، مێرمنداڵی تەمەن ۱۴ ساڵ و ئازادی کاتی ناوبراو لە ئەنجامی ناڕەزاییەکانی خەڵک/ بەردەوامیی دەستبەسەرکرانی ئاراز ساڵحی

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٧:١٧

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۶ی پووشپەڕی ۲۷۲۵

کەژاڵ ساڵحی، قوتابیی تەمەن ۱۴ ساڵی خەڵکی گوندی ناوەی بجنۆرد سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور کە له دوای دیکلەمەخوێندنەوەی بە زمانی کوردی کورمانجی لە وەسفی کوردستان لە چەند ڕێورەسمی کولتووریدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، پاش سێ ڕۆژ و لە ئاکامی ناڕەزایی بەرفراوان و تێکهەڵچوونی خەڵکی گوندەکەیان لەگەڵ هێزەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییەدا، بەشێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەوە لەحاڵێکدایە کە باوکی ناوبراو، ئاراز ساڵحی تا ئێستاش دەستبەسەرە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۶ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ (۱۷ی جولای ۲۰۲۵)، کەژاڵ ساڵحی، تەمەن ۱۴ ساڵ و خەڵکی گوندی ناوەی سەر بە شاری بجنۆرد کە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ئەنجامی ناڕەزایی دەربڕین و کۆبوونەوەی خەڵکی گوندەکەیان و تێکهەڵچوونیان لەگەڵ هێزەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕۆژی سێشەممە ۲۴ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ (۱۵ی جولای ۲۰۲۵)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە مەبەستی دەستبەسەرکرانی کەژاڵ ساڵحی هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی ئەو بنەماڵە بەڵام دوای ئەوەی نەیانتوانیبوو کەژاڵ دەستبەسەر بکەن ئاراز ساڵحی، باوکی کەژاڵیان دەستبەسەر کردبوو و پاش چەند کاتژمێر کەژاڵیان لە شوێنێکی دیکە دەستبەسەر کرد.

کەژاڵ ساڵحی، قوتابی تەمەن ۱۴ ساڵی کورد، لە چەندین ڕێوڕەسمی کولتووریدا دیکلەمەی بە ناوەرۆکی شۆڕشگێڕی لە وەسفی کوردستاندا خوێندبۆوە کە دەنگدانەوەی بەرفراوانی لە نێوان بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمانە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە