خوڕەمئاوا؛ گیانلەدەستدانی کاسبکارێکی کورد لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان

٤ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١١:١٥

هەنگاو؛ یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

کاسبکارێکی کورد لە ڕێگای نێوان خوڕەمئاوا بۆ برووجێرد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران گیانی لەدەست دا. ناسنامەی ئەو کاسبکارە سەجاد سەعادەتنیا خەڵکی شارۆچکەی سەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، کاسبکارێکی کورد بە ناوی سەجاد سەعادەتنیا تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی گوندی "مێشخاس"ی سەر بە بەشی سەیوانی پارێزگای پارێزگای ئیلام لە ڕێگای نێوان خوڕەمئاوا_برووجێرد لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان گیانی لەدەست دا.

هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە، لە دوای ڕاوەدوونانی ئەو کاسبکارە کوردە کە (شووتی سوار) بووە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە، ئەو هێزانە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە کە ناوبراو لە ئەنجامیدا گیانی لەدەست داوە.

شایانی باسە کە، سەجاد سەعادەتنیا خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە