سەوڵاوا؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت
٣٠ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٨:٥١
هەنگاو؛ یەکشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥
کۆڵبەرێک بە ناو بەختیار ڕووزبە، خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی سەوڵاوا بە سەختی بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەشەوی شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٢٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، بەختیار ڕووزبە، کۆڵبەری خەڵکی گوندی «تۆسووران» سەر بە مەریوان بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان لە کوێستانی «تەتە»ی سەوڵاوا بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەختیار ڕووزبە پاش بریندار بوون بە هۆی قورسیی برینەکانیەوە لە ڕاستای چاوەدێری پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی گواسترایەوە و دۆخی تەندووستی ناوبراو نادیارە.
سەرچاوە: Hengaw