گیانلەدەستدانی دوو کۆڵبەر بەهۆی ژێرکەوتنی ڕنوو لە سنوورەکانی نێوان ئێران و تورکیا

١٨ سەرماوەز ٢٧٢٥، ٢١:٤٢

هەنگاو؛ سێشەممە ۱۸ی سەرماوەزی ۲۷۲۵

دوو کۆڵبەری کورد و خەڵکی شاری ئورمیە بەناوەکانی مەعسووم ئەحمەدی و ئامۆزاکەی جاندار ئەحمەدی، خەڵکی ناوچەی سۆمای برادۆستی ئورمیە بەهۆی ڕنووو لە سنووررەکانی نێوان ئێران و تورکیا گیانی خۆیان لەدەستد دا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ۱۸ی سەرماوەزی ۲۷۲۵ (۹ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، مەعسووم ئەحمەدی و جاندار ئەحمەدی، دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی کووران سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ئورمیە بەهۆی کەوتنە ژێر ڕنوو و گیانیان لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆڵبەرێکی دیکە هاوڕێ لەگەڵ ئەو دوو کۆڵبەرە کە گیانیان لەدەست داوە، توانیویەتی ڕزگار بێت و گەڕاوەتەوە.

ساڵانە دەیان کۆڵبەر بە مەبەستی بژێوی ژیانیان ڕوو لە چیا سنوورییەکان دەکەن و بەهۆی بەربوونەوەی ڕندوو بریندار دەبن و چەند کەسیش گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە