سەردەشت؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
٢ ڕەشەمە ٢٧٢٥، ١٩:٢٠
هەنگاو؛ شەممە ۲ی ڕەشەممەی ۲۷۲۵
کۆڵبەرێک بەناوی محەممەد موتەلیبی، لە کاتی کۆڵبەری لە دەشتی وەزنێی شاری میراوێ سەر بە پارێزگای ئورمیە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی هەینی ۱ی ڕەشەممەی ۲۷۲۵ (۲۰ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، محەممەد موتەلیبی، کۆڵبەری تەمەن ۳۳ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی گوندی ئاڵواتان سەر بە شارۆچکەی میراوێ سەردەشت، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بریندار کرا.
شایەنی باسە کە ئەو کۆڵبەرە لە بەشی لاقیدا کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان و بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
سەرچاوە: Hengaw