سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز جێبەجێ کرا

٦ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٢:٠٣

هەنگاو؛ سێشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی سەقز بە ناوی جەهانگیر ڕەحیمی ( موسلیم )، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەین ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ (، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی جەهانگیر ڕەحمی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی مەلا سەلاحەدین دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

جێگای ئاماژەیە کە جەهانگیر ڕەحمی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەر بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی سەقز گواسترابوویەوە.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە، هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکوومەتییەکان و بە تایبەتی میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەر بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە