ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی پەیام پاکزاد، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی زەنجان

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٦:٣٢

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٦

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی بجنۆرد بە ناوی پەیام پاکزاد، تەمەن ٤١ ساڵ، کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی زەنجان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٦)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی بجنۆرد ناوەندی پارێزگای خۆراسانی باکوور بە ناوی پەیام پاکزاد، لە بەندیخانەی ناوەندیی زەنجان جێبەجێ کراوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، پەیام پاکزاد، تەمەن ٤١ ساڵ و باوکی چوار منداڵ بوو کە ٣ ساڵ پێش لە کاتی کارکردن لە پرۆژەیەکی بیناسازیدا بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە مەحکووم کرا.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی سێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران و سەرچاوەکانی بەستراوە بە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە