جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی ئەردەڵان سەبزی، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ

١ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٤:١٩

هەنگاو؛ یەکشەممە ۲ی خەرمانانی ۲۷۲۶

سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری ماکۆ بە ناوی ئەردەڵان سەبزی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۱ی خەرمانانی ۲۷۲۶ (۲۴ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، سزای لەسێدارەدانی ئەردەڵان سەبزی لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەردەڵان سەبزی نزیکەی چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە لەلایەن ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران یان ناوەندەکانی سەر بە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە