سنووری نەوسوود؛ ناجێگیربوونی باری تەندروستیی کۆڵبەرێک دوای بریندار بوونی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە
٢١ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٣:١٢
هەنگاو؛ چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاهۆی شاری ڕوانسەر بە ناوی مەسعەب سەبزەواری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە سنووری نەوسوودی پاوە بە سەختی بریندار بووە و دۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیاندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (١١ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، مەسعەب سەبزەواری کۆڵبەر و خەڵکی گوندی "قشڵاخ" لە بەشی شاهۆی شاری ڕوانسەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان، جێگیر لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەسعەب سەبزەواری دوای بریندار بوون بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان گواستراوەتەوە.
ئەم سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند کە ئەم کۆڵبەرە سەر و چاوی بریندار بووە و بارودۆخی ناجێگیرە و ڕادەی هۆشیاری ناوبراو ٣ ڕاگەیاندراوە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی