نەوسوود؛ محەممەد ڕەحیمی، كۆڵبەری لاو بە تەقەی هێزە حكوومەتییەكان گیانی لەدەسەت دا

٤ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١١:٣٦

هەنگاو؛ یەكشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٥

محەممەد ڕەحیمی، كۆڵبەری گەنجی خەڵكی پاوەی سەر بە پارێزگای كرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی دڕۆڵە لە نەوسوود كوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیای یەكشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢٥ی مەی ٢٠٢٥)، محەممەد ڕەحیمی، كۆڵبەری خەڵكی “بانەورە”ی سەر بە پاوە لە ئەنجامی تەقەی هێزە حكوومەتییەكان گیانی لە دەست دا.

هەنگاو زانیویەتی ئەم كۆڵبەرە لاوە كە خێزاندار و باوكی منداڵێكی بچووكە، لە سنووری “دڕۆڵە”ی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، تەرمی محەممەد ڕەحیمی بۆ پزیشكی یاسایی پاوە گواستراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەكەی نەكراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە