پاوە؛ کۆڵبەرێک بە هۆی جەڵتەی دڵ لە کاتی کۆلبەریدا گیانی لە دەستدا

٢٩ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١٢:٠٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانرۆ سەر بە پارێزگای کرماشان،بە ناوی عومەر مورادی بە هۆی جەڵتەی دڵ لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووری "دزاوەری"ی پاوە گیانی لە دەستدا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ (١٧ی ئاپریلی٢٠٢٥) تەرمی عومەر مرادی، کۆڵبەری تەمەن ٣٥ساڵەی خەڵکی “سەفیاوێ” سەر بە شاری جوانڕۆ لە سنووری پاوە دۆزرایەوە

هۆکاری گیانلەدەسەتدانی عومەر مرادی جەڵتەی دڵ لە کاتی کۆڵبەری و سەرمابردووی بووە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە