ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی تەندروستیی هاجەر سەعیدی هاوکات لەگەڵ دەستپێکی دووەمین ساڵی بەندکران

٢٧ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٥:٠٩

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

هاجەر سەعیدی، چالاکی کرێکاری و مافی ژنانی خەڵکی سنە، لە حالێکدا یەکەم ساڵی بەندکرانی خۆی تێپەڕ کرد کە بارودۆخی تەندروستی نالەبارە، هەنگاو زانیویەتی ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی تێپەڕکردنی پێنج ساڵ بەندکران بۆ بەندیخانە گواستراوەتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ڕاگەیاندرابوو کە هاجەر سەعیدی سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاجەر سەعیدی، چالاکی کرێکاری لە حاڵێکدا تووشی نەخۆشیی دڵ و سیەکانی بووە، دووەمین ساڵی بەندکرانی خۆ لە کۆی گشتی پێنج ساڵ بەندکرانەکەی دەستی پێ کردووە.

هاجەر سەعیدی پێشتر بە تۆمەتی وەپاڵدراو لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئیسلامی ئێران سزای پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێدراوی بەسەردا سەپێندراوە کە ساڵی ڕابردوو ئەم سزایە چووەتە بواری جێبەجێکرانەوە.

جێگی ئاماژەیە کە، هاجەر سەعیدی پێشتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری قازی سەعیدی بە تۆمەتی «اجتماع و تەبانی لە ڕێگەی دروست کردنی ناوەندی کۆمۆنیستی» ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە لەلایەن لقی ٤ دادگای پێداچوونەوەی سنەوە سزای یەک ساڵ بندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ئاخرین ڕاپۆرتەکان، ئەم بەندکراوە ژنە سەرەرایی تووشبوون بە نەخوشی دڵ و سییەکانی، لە مافی مەرەخەسی دەرمانی بێبەشە و ڕاگرتنی هاجەر سەعیدی لە نێو بەندیخانە نگەرانی بنەماڵەکەی لەسەر تەندروستی ناوبراو زیاد کردووە.

لە ماوەی ١٣ مانگی ڕابردوو ئەم بەندکراوە سیاسییە سەرەرایی نەخۆشی و پێویستی بە پێڕاگەیشتنی پزیشکی تەنیا ١٠ ڕۆژ مافی مەرەخەسی پێدراوە.

ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٢ (١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣) هاجەر سەعیدی لە دوای بانگهێشت بۆ لقی ٤ی ئیدارەی جێبەجێ کرانی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕکردنی ماوەی سزاکەی گواسترایەوە بەندیخانەی سنە.

ئەم چالاکە کرێکارییە، هاوکات لەگەڵ حەوت چالاکی مەدەنی و کرێکاری دیکە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، لە ماڵی دایک و باوکی هوومەن عەبدووڵایی لە گیانبەختکردووەکانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە سنە، دەستبەسەر کرا.

هاجەر سەعیدی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٠٢٣ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد و تا کۆتایی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە