سنە؛ بانگکرانی ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری لە لایەن دادگای شۆڕش

١٤ بەفرانبار ٢٧٢٤، ١٨:٥٨

هەنگاو؛ هەینی ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤

ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بانگ کراون. لەم نێوانەدا سووسەن ڕەزانی، ئێقباڵ شەبانی، فەردین میرەکی، خالید حوسێنی، شەیس ئەمانی، جەماڵ ئەسەدی، فەرشید عەبدوڵڵاهی، باوکی هوومەن عەبدوڵڵاهی لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بانگ کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی مێهران ڕەمەزانی، هەر یەک لە سووسەن ڕەزانی، ئێقباڵ شەبانی، فەردین میرەکی، خالید حوسێنی، شەیس ئەمانی، خەماڵ ئەسەدی و فەرشید عەبدوڵڵاهی بانگ کردووە.

تۆمەتی وەپاڵخراوی ئەم چالاکە کرێکاری و ژینگە پارێزیانە "هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی" و هەروەها "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران" بووە.

شایانی باسە کە، ئەم هاووڵاتییانە بە ڕەدکردنەوەی تەواوی ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان، لە ئێستادا بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەیان ئازاد کراون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە