سنە؛ بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگای هەشت چالاكی مەدەنی و كرێكاری

هەنگاو؛ سێشەممە ١٩ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥
دانیشتنی پێداچوونەوە بە تۆمەتەكانی سووسەن ڕازانی، ئێقباڵ شەعبانی، فەردین میرەكی، خالید حوسێنی، شەیس ئەمانی، جەماڵ ئەسەدی و ئارمان سەلیمی، چالاكانی مەدەنی و كرێكاری و فەرشید عەبدوڵڵاهی، باوكی هوومەن عەبدوڵڵاهی لە گیانبەختكردوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥ (٨ی ئەپریلی ٢٠٢٥)، دانیشتنی پێداچوونەوە بە تۆمەتەكانی هەر یەک لە سووسەن ڕازانی، ئێقباڵ شەعبانی، فەردین میرەكی، خالید حوسێنی، شەیس ئەمانی، جەماڵ ئەسەدی، ئارمان سەلیمی و فەرشید عەبدوڵڵاهی لە لقی یەكی دادگای شۆڕشی سنە بەڕێوە چوو.
ئەم چالاكە مەدەنی و كرێكارییانە بە "پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران" و "تێكدانی ئاسایشی گشتی" تۆمەتبار كراون.
پێشتر لە ناوەڕاستی بەفرانباری ٢٧٢٤،لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆكایەتی مێهران ڕەمەزانی، سووسەن ڕەزایی، ئێقباڵ شەعبانی، فەردین میرەكی، خالد حوسێنی، شەیس ئەمانی، جەماڵ ئەسەدی و فەرشید عەبدوڵڵاهییان بانگ كردبوو.
لە كۆتاییدا ئەم هاووڵاتییانە سەرەڕای ڕەتكردنەوەی تەواوی ئەو تۆمەتانەی بەسەریاندا سەپێندرابوو، بە دانانی بارمتە بەشێوەی كاتی تا كاتیی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەیەكان ئازاد كران.
بەشداریكردنی هەر یەک لەم چالاكە مەدەنی و كرێكارییانە لە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی دایكێكی دادخواز لە سنە نموونەی تۆمەتەكانی ناوبراوان ڕاگەیێندراوە.