سنە؛ بانگکردن و هەڕەشە لە چالاکانی ژنان لە بەرەبەرەی سێهەمین ساڵیادی بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٥
هاوکات لەگەڵ سێهەمین ساڵیادی بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە شێوەی هەماهەنگ و ئامانجدار لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە چەندین چالاکی بواری مافەکانی ژنانەوە گرتووە و هەروەها چەندین چالاکی دیکە بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کراون.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی رابردوو ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە رێگەی تەلەفۆنەوە بە شێوەی هەماهەنگ و ئامانجدار پەیوەندی بە چالاکانی ژنانەە گرتووە و هەوڵی داوە بە زیاترکردنی گوشار و هەرەشەکان بۆ سەر ژنان پێش بە هەر چەشنە چالاکییەکیان لە بواری ژنانەوە بگرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕایگەیاند کەم ئەم پەیوەندیانە هەرەشەئامێز بووە و ئامانجەکەی دروستکردنی جەوی ترس و تۆقاندن بۆ سەر چالاکانی ژنان بووە. هەروەها لە ماوەی رۆژانی رابردوو چەندین چالاکی بواری ژنان لەلایەن ئیتلاعاتەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجام دراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ئەم هەوڵانە لەحالێکدایە کە هاوکات لەگەڵ ساڵیادی بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی هیزە ئەمنییەکان ناوشارەکانیان میلیتاریزە کردووە و هەوڵ دەدەن پێش بە هەرچەشنە چالاکییەکی مەدەنی بگرن.