مەریوان؛ پەروین ئەدوایی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو جارێکی دیکە دەستبەسەر کرا

٧ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٩:٠١

هەنگاو؛ یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

پەروین ئەدوایی، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و دانیشتووی مەریوان و هەروەها بەندکراوی سیاسیی پێشوو، جارێکی دیکە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٠ی جەنیوەریی ٢٠٢٥)، پەروین ئەدوایی، لە چالاکانی مەدەنی و مافی ژنان و خەڵکی گوندی سلێنی سەر بە سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەرکراوە..

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

پەروین ئەدوایی، ڕۆژی شەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٩ (٢٧ی جوونی ٢٠١٩)، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتەی قورسی ٥٠٠ ملیۆنی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

ئەم چالاکەی بواری مافەکانی ژنان و منداڵان دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی "ئەندامیەتی لە حیزبی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) " سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگا بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٩ (٣٠ی جەنیوەریی ٢٠٢٠)، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٢ ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە گواسترابوویەوە.

پەروین ئەدوایی، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٦ی ئەپریلی ٢٠٢٠)، دوای تێپەڕاندنی نزیک بە شەش مانگ لە سزاکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە، کەوتە بەر عەفووی نەورۆزی و لە بەندیخانە ئازاد کرا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە