برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سنووری سەقز

١٨ بەفرانبار ٢٧٢٤، ١٧:٠٤

هەنگاو؛ سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئومێد ئەفروزە لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووری سەقز لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٥ی جەنیوەری ٢٠٢٥)، ئومێد ئەفروزە، کۆڵبەری تەمەن ٢٨ساڵە و خەڵکی شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە لە ناوچەی سنووری "بەستام"ی سەقز بەر تەقەی ڕاستەوخۆ کەوتووە و باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر بووە.

جێگای ئاماژەیە کە، ئومێد ئەفروزە بەهۆی سەختی برینەکانی دوای بەرکەوتنی فیشەک، بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "شەفا"ی سەقز گواستراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە