گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوەی ڕندوو لە بەرزاییەکانی هەورامان
![](/content/upload/1/root/amin-hosaini.png)
٢١ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ٢٣:٤٣
هەنگاو؛ یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەوڵاوا بەناوی ئەمین حوسێنی، بەهۆی بەربوونەوەی ڕندوو لە بەرزاییە سنوورییەکانی سەر بە شاری سەوڵاوا گیانی خۆی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نێوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٩ی فێبریوەریی ٢٠٢٥)، ئەمین حوسێنی، خەڵکی گوندی "دەرەکێ"ی سەر بە شاری سەوڵاوا بەهۆی بەربوونەوەی ڕندوو گیانی خۆی لەدەست داوە و تەرمەکەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
ئەمین حوسێنی خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بووە و لە گەردەنەی ژاڵانەی سەوڵاوا لە کاتی کۆڵبەریکردن تووشی ئەو ڕووداوە هاتووە.
سەرچاوە: Hengaw