مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی دیاکۆ خزری مامەی شاهۆ خزری لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی" ژن ژیان ئازادی"

٢٥ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٢:٠٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

دیاکۆ خزری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد و مامۆی شاهۆ خزری لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی" ژن ژیان ئازادی" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٢ی فێبریوەریی ٢٠٢٥)، دیاکۆ خزری، هاووڵاتیی تەمەن ٣٨ساڵەی خەڵکی گوندی "شیلان ئاوێ" سەر بە شاری مەهاباد و یەکێک لە ئەندامی بنەماڵەی دادخوازەکانی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی دیاکۆ خزری بە مەبەستی زانیاری لەسەر چارەنووس و باروودۆخی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان لە وڵامدانەوەیان خۆ دەبوێرن.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە