دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئاڕەش مەلائەحمەدی لە مەهاباد

٩ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٣:٤٢

هەنگاو؛ دووشەممە ۹ی پووشپەڕی ۲۷۲۵

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە شارە جیاوازەکانی کوردستان ئاڕەش مەلائەحمەدی، لاوی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو خوشکەزای سمکۆ مەحمەل، لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"یە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ۵ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ (۲۶ی ژۆئەنی ۲۰۲۵) و پاش ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئاڕەش مەلائەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئاڕەش مەلائەحمەدی پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەو لاوە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی تا ئێستاش زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە