شەریفە محەممەدی جارێکی دیکە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا

٢٥ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ٢٠:٢٥

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

شەریفە محەممەدی، هاووڵاتیی تورک و چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسی بەندکراو لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت، جارێکی دیکە لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی. بەسەردا سەپێندر.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەریفە محەممەدی، بەندکراوی سیاسی لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ڕەشت، بۆ دووەمین جار سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ڕەشت سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. سزای نابراو ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشێندرایەوە و بۆ لقی هاوتا نێردرا.

بە پێی کەمپەینی شەریفە محەممەدی کە بڵاوکراوەتوە، ئەم سزایە لە لایەن محەممەدعەلی دەرویش گوفتار، بەرپرسی لقی دووی دادگای شۆڕشی ڕەشت دەرچووە کە منداڵی ئەحمەد دەرویش گوفتار، دادوەری لقی یەکی دادگای شۆڕشی ڕەشتە. ئەحمەد دەرویش گوفتار سزای سێدارەی یەکەمی شەریفە محەممەدی دەرکردبوو.

شەریفە محەممەدی لە چالاکانی کرێکاریی دانیشتووی شاری ڕەشت پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ڕەشت  بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەحمەد دەرویش گۆفتار و مەهدی ڕاسخ بە تۆمەتی "بەغی" لەڕێگای ئەندامبوون لە لیژنەی هاوئاهەنگی بەمەبەستی پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان و "نزیکبوونی ئەو ڕێکخراوە لە حیزبی کۆمەڵە" و بەپشتبەستن بە ماددەی ٢١١ و ٢٨٧ی یاسای سزای ئیسلامی کە لە ساڵی ٢٧١٣ پەسەند کراوە، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

هەنگاو پێشتر بە پێی بەرگەی سزای شەریفە محەممەدی کە بە دەستی گەیشتبوو نووسرابوو "ڕێکخراوی ئیتلاعاتی وڵات وەکوو کارناسێک بۆ ناساندنی ئەندامانی گرووپەکان تەنیا سەرچاوەی شارەزا و بڕواپێکراوی ئێمەیە و تەواوی ڕاپۆرتەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای گیلان و هەروەها ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای سنە پاشکۆی دۆسیەکەن و تۆمەتبار بە ئەندامی گرووپی کۆمەڵە و لیژنەی هاوئاهەنگی دەناسێنن." کە ئەوە بەتەنیایی سەلمێنەری سەربەخۆ نەبوونی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەڵگەیەکی ڕوون لە دەستێوەردانی ناوەندە ئەمنییەکان لە دەزگای دادوەریدایە.

ڕەزبەری ئەمساڵ، سزای سێدارەی شەریفە محەممەدی لە لایەن دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشێندرایەوە و بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی دووبارە بۆ لقی هاوتا نێردرایەوە.

شایەنی باسە کە، دانیشتنی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی شەریفە محەممەدی ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٨ی ژوئەنی ٢٠٢٤) لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری ڕەشت بەڕێوە چووە.

ئەم چالاکە کرێکارییە پێشتر لە لایەن لێپرسانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاری دەروونی و جەستەییدا داندراوە.

شەریفە محەممەدی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ڕەشتدا دەستبەسەر کرا و ماوەی ١٥ مانگی ڕابردووی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە و لاکانی ڕەشت و هەروەها دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئەو دوو شارەدا تێپەڕ کردووە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە