ڕاپۆرتێك لەسەر سەپاندنی سزای بەندكران بۆ سەر زینا فەرەیدوونیان چالاكی مەدەنیی خەڵكی قوروە

١٥ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٦:٢٣

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥

زینا فەرەیدوونیان، چالاكی مەدەنیی خەڵكی قوروە بە هۆی ڕەخنەگرتن لە دۆخی ئەم شارە لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێزدە مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپێندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زینا فەرەیدوونیان، چالاكی مەدەنیی تەمەن ٦٤ ساڵ و هاووڵاتیی توركی خەڵكی قوروە لە دۆسیەیەكدا لە لایەن دادگای شۆڕشی قوروە بە سەرۆكایەتی دادوەر بەیگدلوو بە تۆمەتت “پڕوپاگەندە دژی حكوومەت” سزای ١٠ مانگ بەندكران و لە دۆسیەیەكی دیكەدا بە تۆمەتی”هاندانی ڕای گشتی لە ڕێگای بڵاوكردنەوەی ناڕاستییەكان” سزای سێ مانگ بەندكران و سێ ساڵ بەندكرانی هەڵپەسێرداوی بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، سەرەڕای پێشەكەشكردنی پرۆژەیەک بۆ لقی جێبەجێكرانی سزاكانی قوروە لەسەر بنەمای نەبوونی توانای تەحەمولكردنی بەندكرانی زینا فەرەیدوونیان و داواكاری گۆڕینی سزا بۆ چاوەدێری پێبەندی ئەلەكترۆنیكی لە لایەن پارێزەری ناوبراو، ئەم داوایە ڕەد كراوەتەوە و سزای ١٠ مانگ بەندكرانی ناوبراو بۆ ناوەندی جێبەجێكرانی سزاكان نێردراوە.

نموونەی تۆمەتەكانی زینا فەرەیدوونیان، ڕەخنەگرتن لە سەندن و فرۆشتن و بڵاوكردنەوەی بێ بەدواداچوونی مادش هۆشبەرەكان لە قوروە و گەندەڵیی ئیدادی و پێكهاتەیی ئیدارە و ڕێكخراوەكانی ئەم شارە بووە.

شایانی باسە كە، زینا فەرەیدوونیان سەرەڕای چالاكییە خێرخوازی و بەشداریكردنی لە چالاكییە مەدەنی و كۆمەڵاتییەكان، بەڕێوبەری هۆڵە.

ئەم چالاكە مەدەنییە پێش لەمە بۆ دادسەرای قوروە بانگ و بە هۆی ڕەخنەگرتن لە بارەی دۆخی ئەم شارە، سزا درابوو و پێشتركش سێ جار لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای ئەم شارە بانگ و لێپرسینەوەی لێ كرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە