بۆکان؛ مەنیژە خۆشنوود سزای ۳ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
هەنگاو؛ شەممە ۳۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۶
مەنیژە خۆشنوود، هاووڵاتیی تەمەن ۵۸ ساڵ و ژنە چالاکی کورد و خەڵکی بۆکان، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ئەم سزایە بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم بڕیارە لەلایەن لقی ۱۰۱ی دادگای تاوانەکانی دووی بۆکان بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» دەرچووە و ڕۆژی سێشەممە ۲۰ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۱۱ی ئاگۆستی ۲۰۲۶) بە شێوەی فەرمی بە مەنیژە خۆشنوود ڕاگەیەندراوە.
مەنیژە خۆشنوود ڕۆژی سێشەممە ۵ی جۆزەردانی ۲۷۲۶ (۲۶ی مەی ۲۰۲۶) لە ئاکامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەریلە ماڵی بنەماڵەییی خۆیدا دەستبەسەر کرا.
هێزە حکومەتیەکان لە ڕەوتی دەستبەسەرکردنەکەیدا ماڵەکەیان پشکنیبوو و دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی لەوانە لاپتۆپ، مۆبایل و ژمارەیەک لە کتێبەکانیابدا گرتبوو.
جێگای ئاماژەیە کە، مەنیژە خۆشنوود پێشتریش لە ساڵی ۲۷۲۴ بە تۆمەتێکی هاوشێوە «پڕوپاگەندە دژی حکوومەت» لەلایەن لقی ۱۰۱ی دادگای تاوانەکانی بۆکان سزای ۱۰ مانگ بەندکرانی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرابوو.