بەفرین مەعرووفی بەشێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا

هەنگاو؛ شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
بەفرین مەعرووفی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان دوای تێپەڕکردنی دوو حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی لە کۆتایدا بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (١٥ی فێبریەی ٢٠٢٥)، بەفرین مەعرووفی هاووڵاتی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان دوای تێپەرکردنی ١٦ ڕۆژ لە کۆتایدا بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.
بەفرین مەعرووفی ، پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٣٠ی جێنیوەری ٢٠٢٥)، لە ماڵی خۆیدا بەبێ هەبوونی هیچ برگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو.
ئەم هاووڵاتییە ماوەیەک دوای دەستبەسەربوونی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.