بەندیخانەی ئورمیە، ئازادیی کاتی گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد بە دانانی بارمتە

٦ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٨:٤٢

هەنگاو؛ سێشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤

گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد دوای دوو هەفتە دەستبەرسەرکران لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لەو بەندیخانە ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، تەمەن ٤٥ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد دوای ١٤ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا تەواوبوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی هەبوونی پارێزەر بێ بەش کراوە.

گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ (١٤ی ئاگۆست)، لە کاتی گەڕانەوە لەسەر کار لە گەڕەکی باغی شایەگانی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە چوار ئۆتۆمبێل گەمارۆیان دابوو بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری دەستبەسەرکرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە