ئورمیە؛ ئارەزوو جەلیلزادە مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەردەشت بە دانانی بارمتە ئازاد بوو

٣٠ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٣:٢٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٣٠ی ڕەشەممە ٢٧٢٤

ئارەزوو جەلیلزادە هاووڵاتی کورد و خەڵکی سەردەشت و لە مامۆستایانی  وەزرەتی پەروەردە، لە دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارتمە ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٢٠ی مارسی ٢٠٢٥) ئارەزوو جەلیلزادە، تەمەن ٤٦ ساڵ و مامۆستای قوتابخانەکانی سەردەشت، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دانیشتنی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

ئارەزوو جەلیلزادە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەممە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیتلاعاتی ئورمیه گواسترایەوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئاروزوو جەلیلزادە لە ماڵی باوک و دایکی بە بەکارهێنانی توندوتیژی ڕووی داوە.

تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە