سیروان شاولە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا

١٩ سەرماوەز ٢٧٢٥، ٢٠:١٣

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٩ سەرماوەزی ٢٧٢٥

سیروان شاولە، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەهاباد پاش ٤٢ ڕۆژ دەستبەسەر کران لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (١٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، سیروان شاولە، خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

سیروان شاولە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥)، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرا. ناوبراو پێشتر بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کرابوو.

هەروەها، جەلال سەدەفی، هاوسەری سیروان شاولە لە ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (١٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپا لە ماڵەی خۆیدا دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی مەهاباد گواسترابوویەوە. ئەو تا ئێستا بە دۆخێکی ناڕوونەوە لە بەندیخانەدایە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە