سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئەمجەد گەریاخیز

هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۸ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
سەرەڕای تێپەڕبوونی ۲۵ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەمجەد گەریاخیز، چالاکی کرێکاریی کورد و خەڵکی شاری سنە و لە چالاکانی کەمپەینی دژایەتیی لەسێدارەدان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەو هاووڵاتییە تا ئێستاش لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەدا ڕاگیراوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، سەرەڕای تێپەڕبوونی ۲۵ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەمجەد گەریاخیز، چالاکی کرێکاری تەمەن ۴۲ ساڵ و باوکی دوو منداڵ، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە و هاوژینەکەی لە لایەن ئیتلاعاتی سنەوە هەڕەشەی دەستبەسەرکرانی لێکراوە.
شایانی باسە کە، ئەو چالاکە کرێکارییە تا ئێستا لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە دەرمانانەی کە پێویستی پییان هەیە بێبەش کراوە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ۳ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (۲۲ی جەنیوەریی ۲۰۲۵)، لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنەکانی ڕۆژی سێی ڕێبەندان کە بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر پەخشان عەزیزی و وریشە مورادیدا بەڕێوە چوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرابوو و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گواسترابۆوە