سنە؛سۆما محەممەدڕەزایی، چالاكی مەدەنی دەستبەسەر كرا

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤
سۆما محەممەدڕەزایی، چالاک لە بواری مافەكانی ژنان لە سنە لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە. بەم پێیە ژمارەی ژنانی دەستبەسەركراوی ئیمرۆ لە سنە بووە دوو كەس.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، درەنگانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (١٠ی مارسی ٢٠٢٥)، سۆما محەممەدڕەزایی، چالاكی مەدەنی تەمەن ٣٨ ساڵ لە شوێنی كارەكەی لە پاساژی ئەڵماسی سنە دەستبەسەر كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم چالاكە مەدەنییەیان بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەكی دادوەری دەستبەسەر و دواتە بۆ شوێنێكێ نادیار گواستووەتەوە.
دەستبەسەركرانی ئەم چالاكە مەدەنییە لە پەیوەندی لەگەڵ چالاكی و بەشداربوونی ناوبراو لە بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی ئەم دواییانەی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی ژنان لە سنە بووە.
جگە لەم حاڵەتە، ئەمڕۆ چالاكێكی مەدەنیی دیكە بە ناوی باران ساعدی لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی مۆڵەت و بە توندوتیژێ لە ماڵەكەی دەستبەسەر كرا.