دەستبەسەرکردنی دە هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە سنە

١٤ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٧:٤٨

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥

لە بەردەوامیی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی ئەمدواییەدا، لانی کەم دە هاووڵاتیی کورد لەوانە ژنێک بە ناوەکانی بەیان فەرەجوڵڵاهی، خالید سەیف‌پەناهی، ئارمان سەلیمی، قانع خاتری، دلێر ئەسکەندەری، جەمال خوداڕەحمی، کەیوان زەندکەریمی، شاهۆ محەممەدی، خەبات ئەسەدی و وریا موعید لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سنە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٣ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، دە هاووڵاتی لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی بەیان فەرەجوڵڵاهی، خالید سەیف‌پەناهی، ئارمان سەلیمی، قانع خاتری، دلێر ئەسکەندەری، جەمال خوداڕەحمی، کەیوان زەندکەریمی، شاهۆ محەممەدی، خەبات ئەسەدی و وریا موعید لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کران.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە هەنگاویان ڕاگەیاندووە کە دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانە دوای هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە سزایەکی دادوەری بووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی یاساییی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە