لەیلا پاشایی لە سنە دەستبەسەرکرا، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی هەشتی مارس بۆ ٤ کەس بەرزبوویەوە

٢١ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٢:٢٣

هەنگاو؛ سێشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٢٩٢٤

لەیلا پاشایی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری سەقز و یەکێک لە چالاکانی بواری مافەکان لە شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. ئەمە چوارەمین ژنە کە لەپەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس لە شاری نە دەستبەسەر دەکرێت. ناوبراو یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ )١٠ی مارسی ٢٠٢٥(، لەیلا پاشایی، تەمەن ٤٥ ساڵ و چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە شاری سنە، و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

لەیلا پاشایی چوارەمین چالاکی مەدەنییە کە بە هۆی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە ٨ی مارس لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو پەیامی کۆتایی ئەو ڕێوڕسمەی خوێندبووە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، شەوی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممە  سوهەیلا موتاعی خەڵکی دێولان و یەکێک لە بەشداربوانی ئەو ڕێوڕەسمە دەستبەسەرکراوە. پێش ئەویش هەر یەک لە باران ساعدی تەمەن ٤٥ ساڵ و سۆما محەممەدڕەزایی تەمەن ٤٨ ساڵ  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار چالاکە ژنە کوردە لە بەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە