نەغەدە؛ ئازادیی ئەنوەر ئیبراهیمی هاووڵاتیی خەڵكی پیرانشار بە دانانی بارمتە

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٣٠ی ڕەشەممەی٢٧٢٤
ئەنوەر ئیبراهیمی، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی پیرانشار دوای ٥٨ ڕۆژ دەستبەسەركران بە دانانی بارمتەی پێنج میلیاری و بە شێوەی كاتی تا كاتیی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (١٩ی مارسی ٢٠٢٥)، ئەنوەر ئیبراهیمی، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵكی گوندی "كۆنە لاجان"ی سەر بە پیرانشار بە دانانی بارمتەی پێنج میلیاری و بە شێوەی كاتی تا كاتیی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد كرا.
هەنگاو زانیویەتی كە ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەركرانەكەیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و لە لایەن ناوەندە ئەمنییەكانەوە بە هاوكاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە كوردستانییەكانی دژی حكوومەت تۆمەتبار كراوە.
ئەم هاووڵاتییە سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٠ی ژانویەی ٢٠٢٥)، لە لایەن هێزەكانی ئێدارەی ئیتلاعات لە ماڵەكەی خۆی و بە بەكارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ یەكێك لە دەستبەسەرگەكانی ئیتلاعات لە ئورمیە گواسترابوویەوە.