مانگرتن لە خواردنی موتەلیب ئەحمەدیان بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ئێڤین

١٦ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ١٤:٣٣

هەنگاو:سێشەممە ١٦ی بانەمەری ٢٧٢٥

موتەلیب ئەحمەدیان بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی بانە کە لە بەندی چواری بەندیخانەی ئێڤین سەرەرایی تێپەربوونی ١٥ ساڵ لە سزای بەندکرانی سی ساڵەکەی ڕاگیراوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەبرین بە بڕیاری داواکاری گشتی لەسەر ڕاگرتنی سزاکەی و ناردنی بۆ مەرەخەسی دەرمانی مانی لە خواردن گرت.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٥ (٥ی مەی ٢٠٢٥) موتەلیب ئەحمەدیان بەندکراوی سیاسی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی بانە سەرەڕای بارودۆخی نالەباری جەستەیی، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕێگری بە دەسپێراگەیشتنی پزیشکی مانی لە خواردن گرت.

ڕێگری کردن لە ڕانەگرتنی سزای ئەم بەندکراوە سیاسیە، سەرەرایی بارودۆخی نالەباری جەستەیی لە بەشی ئەسنا عەشەر و شکانی چەندانە لە بڕبڕەی پشتی کە پێویستی بە نەشتەرگەری و تێپەڕاندنی ماوەی چاکبوونە لەدەروەی بەندیخانە هەیە، ئەنجام دەدرێت  و ئەمەش لە حاڵێکدا کە بارمتەی پێنج ملیار تمەنی بۆ دانراوە و هەفت پارێزەر، کەفالەتیان لە ئەستۆ گرتوە.

ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشتر بە هۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری ڕیخۆڵە و ڕانەگرتنی لە ژێر چاوەدێری پزیشکی و گەڕانەوەی بۆ بەندیخانەی تووشی هەووکردن و هاوکات ئاوسانی سک ببوو و سییەکانی پڕ ببوو لە ئاو و تووشی کێشەی ئازاری سینگ و لێدانی زۆر توندی دڵ ببوو ، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەی لە ناردنەوەی بۆ نەخۆشخانە ڕێگریان کرد.

ئەم بەندکراوە سیاسییە لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوو، تووشی چەندین کێشەی جۆراوجۆری تەندروستی بووە و هیچ کات پێ ڕاگەیشتنی پێویستی پزیشکی بۆ ئەنجام نەدراوە و بە هۆیەوە نەخۆشییەکانی پەرەی سەندووە.

بەهۆی ئەوەیکە نەخۆشییەکانی ئەو بەندکراوە سیاسییە بەتەواوەتی چارەسەر نەکراون کە ئەمەش بووەتە هۆکاری پەرەگرتنی زیاتری نەخۆشی و ئازارەکانی و هەروەها کاریگەرییە نەرێنی و زیانەکانی لەسەر تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی ناوبراو بەردەوام ڕووی لە زیادبوونە.

شایانی باسە کە موتەلیب ئەحمەدیان لە مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٢، بۆ قۆناغی یەکەمی نەشتەرگەریی سێ قۆناغیی کۆئەندامی "حەوێنجی"ی، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و ڕۆژێک دوای نەشتەرگەرییەکەی، بەبێ تەواوکردنی ڕەوتی دەرمانی و چارەسەریی پزیشکی، گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانە.

شایانی باسە کە پێشتر پارێزەری موتەلیب ئەحمەدیان ئاماژەی بە تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکانی ئەو بەندکراوە سیاسییە کردووە و داوای ڕاگرتنی درێژەی ماوەی سزای بەندکرانەکەی ناوبراوی کردووە، کە دواجار بەهۆی دەستتێوەردانی وەزارەتی ئیتلاعات لە بڕیاردانی کۆمیسیۆنی پزیشکی، ئەو داوایە ڕەت کراوەتەوە.

موتەلیب ئەحمەدیان پاش ٢٣٠ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی کە هاوکات بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە کراوە، بە تۆمەتی "موحاڕبە لە ڕێگەی ئەندامەتی کۆمەڵە" سزای ٣٠ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

لە دوو دۆسیەی دیکەدا بە تۆمەتی "بەزاندنی نایاساییی سنوورەکانی ئێران" سزای بڕی ١ ملیۆن ڕیاڵ پێ بژاردن و ساڵێک بەندکردن و هەروەها بە تۆمەتی "هاودەستبوون لە کوشتن" سزای ٩ ساڵ بەندکردن و پێبژاردنی نیوەی تەواوی خوێنبایی (دیە) و بڕی ٢٠ ملیۆن تمەنی ئێرانیی بەسەردا سەپاوە.

دەبێت ئاماژە بەوەش بکرێت کە ئەم بەندکراوە سیاسییە لە ١٣ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٠٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە بەندی چوارەی بەندیخانەی ئێڤین لە دۆخێکی نالەباری جەستەیی و دەروونیی زۆر دژاوردا سزای ٣٠ ساڵەی بەندکردنەکەی تێپەڕ دەکات.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە