بە تاوان ناساندنی دڵخۆشی دەربڕینی هاووڵاتییان سەبارەت بە شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسرائیل

٢٤ جۆزەردان ٢٧٢٥، ٢٠:١٣

هەنگاو؛ شەممە ۲۴ی جۆزەردانی ۲۷۲۵

لەحاڵێکدا کە شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیل دووەمین ڕۆژی خۆی تێپەڕ دەکات، خانەی دادی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە هەرچەشنە دڵخۆشی دەربڕینێک سەبارەت بەو بابەتە لە ئاستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە تاوان پێناسە دەکرێت و بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خانەی دادی پارێزگای سنە بە ناردنی کورتەنامەیەک سەبارەت بەوەی بە "دڵخۆشی دەربڕین و هاندان بەمەبەستی تێکدانی ئاسایش" ناوی لێ بردووە، سەبارەت بە هەڵوێستی هاووڵاتییان لەسەر شەڕی نێوان حکومەتی ئێران و ئیسرائیل هەڕەشەی لێکردوون.

لەو کورتەنامەدا پێداگری لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە سازکردنی ناوەڕۆکێک کە دەبێتە هۆی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" بە تاوان دەناسرێت و بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکرێت، هەر بەو هۆیەوە پێویستە لە زووترین کاتدا بسڕدرێتەوە.

لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بابەتەدا، میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاندووە پێنج هاووڵاتیی دانیشتووی یەزد بەهۆی "تێکدانی بیروڕای گشتی و هەوڵی وێنەهەڵگرتنەوە لەو شوێنانەی چینبەندی کراون" دەستبەسەر بوون.

هاوکات ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران سەبارەت بەوەی بە "هەرچەشنە کردەوەیەکی کولتووری، میدیایی، تەبلیغی و یارمەتی بەمەبەستی پشتڕاستکردنەوە یان بەهێزکردن و سەقامگیری" ئیسرائیل ناو براوە، هۆشداری دەدات.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە